Halil İbrahim Avşar
28 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
یاریزانی جمناستیکی تورکی ئایشە ئۆنباشی، لە پاڵەوانێتی جمناستیکی جیھان کە لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، مەدالیای زێرینی بەدەستھێنا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە یەکێتی جمناستیکی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئایشە بەگوم ئۆنابشیی تەمەن ١٩ ساڵان، لە میانی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی جمناستیکی ھەوایی جیھانی، کە لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، لە کۆتایی تاکیی ژنان بە کۆکردنەوەی ٢١،٨٥٠ خاڵ، توانی مەدالیای زێڕین بەدەستبھێنێت.
لەلایەکی دیکەوە، لە کێبڕکێی کۆتایی سێ کەسیدا، ئایشە بەگوم ئۆنباشی، ئەمیر ئێریشک و ئەرکوت ئەرگین بە کۆکردنەوەی ٢٠،٩٨٣ خاڵ پلەی ھەشتەمیان بەدەستھێنا.