Fakhradin Ibrahim Mohammad
13 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
هەولێر – AA
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی وەزاری کە لە رێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ دەرکراوە بڕیاری داوە، لەسەدا ١٠ی کرێی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکانی سەربە وەزارەت کەم بکرێتەوە.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە کە بڕیارەکە بۆ بەرژەوەندی گشتیی و رەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییان دەرکراوە و تیادا هاتووە، "کرێی خوێندن بۆ گشت قوتابیانی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکانی وەزارەتی پەروەردە (لۆکاڵی، بیانی و نێودەوڵەتی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بەڕێژی لەسەدا ١٠ داشکانی بۆ بکرێت.
بەپێی بریارەکەی وەزارەتی پەروەردە، پارەی خواردن و گواستنەوە بۆ مانگەکانی ئادار، نیسان و ئایار نابێت وەربگیرێت.
هەروەها لەبارەی فەرمانبەران و مامۆستایانی کەرتی تایبەتیش، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە کە پێویستە قوتابخانە و پەیمانگاکان پابەند بن بە ناوەڕۆکی گرێبەستەکانیان لەگەڵ فەرمانبەران و مامۆستایان و مووچەکانیان بۆ سەرف بکەن و بە پێچەوانەوە ساڵی داهاتوو مافی وەرگرتنی قوتابیان پێ نادرێت.