Müslüm Etgü
24 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2021
ئورفا – AA
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان هاووڵاتییان به مه‌به‌ستی كڕینی ئاژه‌ڵی قوربانی روو ده‌كه‌نه مه‌یدانی فرۆشتنی ئاژه‌ڵان له ناوچه‌ی ئه‌ییوبییه‌ی شاری ئورفا.
ئاژه‌ڵدارانی ئورفا هه‌وڵ ده‌ده‌ن جگه له دابینكردنی ئاژه‌ڵ بۆ كردنه قوربانی له ئورفا، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵ ره‌وانه‌ی ئیستانبوڵ، ئانتالیا، مێرسین و ئه‌نقه‌ره ره‌وانه بكه‌ن.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بازاڕی ئاژه‌ڵه زیندووه‌كانی ئورفا، عیززه‌ت چیفتچی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قورباندا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاژه‌ڵه‌كان به پارێزگاكانی رۆژئاوای توركیا ده‌فرۆشن و گوتی: "به‌شێكی زۆری پێداویستی توركیا بۆ ئاژه‌ڵی بچووك له ئورفا دابین ده‌كرێت. ئاژه‌ڵدارانی ئورفا هه‌وڵ ده‌ده‌ن جگه له دابینكردنی ئاژه‌ڵ بۆ كردنه قوربانی له ئورفا، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵ ره‌وانه‌ی ئیستانبوڵ، ئانتالیا، مێرسین و ئه‌نقه‌ره ره‌وانه بكه‌ن".