Ömer Ürer
22 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
دوزجە - AA
ناوچە بەرزەکانی پارێزگای دوزجە باكووری خۆرئاوای توركیا کە دوای بەفربارین سپیان پۆشی و دیمەنێکی بێ هاوتا و سەرنجڕاکێشیان دروست کردووە، بە درۆن وێنە گیران.
بەهۆی بەفربارین لە ناوچەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ، ناوچە بەرزەکانی شارەکە، دەریاچەی چەملیپنار، کوێستانی تۆپوک، تاڤگەی گوزەلدەرە، کاردوز و ساماندەرە سپیان پۆشیوە.
ئەو دیمەنە جوان و سەرنجڕاکێشەی بەهۆی بەفربارین لە ناوچەکە دروست بووە لەڕێگەی درۆنەوە وێنە گیرا.
بەهۆی ئەو توندەبایە بەهێز و بەفربارینەی لە دوێنێ ئێوارەوە تا ئێستا ناوچەکانی قەزای ئاکچاکۆجای گرتووەتەوە کە بە مرواری دەریای رەش ناسراوە، راوچیانی ماسی نەیانتوانی بچنە دەریاوە، بەو هۆیەشەوە بەلەمەکان کە لە بەندەری قەزاکەن بە بەفر داپۆشراون.
ناوچەی یغڵجا کە زۆرترین رێژەی بەفر تیایدا باریوە، ئاستی بەفر تیایدا گەیشتووەتە ٣٠ سم.
پارێزگای دوزجە یەک رۆژ پشووی لە قوتابخانەکانی قەزاکەدا راگەیاندووە و تیمە پەیوەندیدارەکانیش سەرقاڵی کردنەوەی رێگای ١٨ گوندن کە بە بەفر داخراوە.
چاوەڕوان دەکرێت ناوچەکە تا رۆژی هەینی لەژێر کاریگەری بەفر باریندا بێت.
22.12.2021 بە درۆن دیمەنی ناوچە بەرزەکانی دوزجە گیرا کە بە بەفر داپۆشراون
ناوچە بەرزەکانی پارێزگای دوزجە باكووری خۆرئاوای توركیا کە دوای بەفربارین سپیان پۆشی و دیمەنێکی بێ هاوتا و سەرنجڕاکێشیان دروست کردووە، بە درۆن وێنە گیران.