Muhammet Ali Kemal
13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
سلێمانی - AA
حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی تورکیا دەکات بە بۆنەی ئامادەییان بۆ هاوکارییکردنی هەرێم لەدوای بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو.
لە پەیامێکدا کە بە زمانی تورکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی تویتەر بڵاویکردووەتەوە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی سوپاسی تورکیا، ئافاد و مانگی سووری ئەو وڵاتە دەکات کە رایانگەیاندبوو ئامادەن هاوکاریی هەرێم بکەن لەدوای بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو کە هەرێمی کوردستانی هەژاند.
سەفین دزەیی هەروەها سوپاسی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کردووە کە ئاسایشی دانیشتوانی هەرێمیان کردووە.
سەفین دزەیی لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە ''سوپاسی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە لە بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەودا ئاسایشی هاووڵاتییانیان پاراست. هەروەها سوپاسی تایبەتیی تورکیا، ئافاد و مانگی سووری ئەو وڵاتە دەکەم کە رایانگەیاندبوو ئامادەن هاوکاریی هەرێم بکەن. سوپاسگوزارین''.