Hemn Baban
13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
هه‌ولێر-AA
هۆشیاریی قوتابییه‌كان وای لێكردوون كه به‌بێ ده‌ستگرتن یان هاوكاری شوێنه‌كانی بناسنه‌وه و یاری بكه‌ن و بخوێنن و پێویستییهكانییان به‌جێ بگه‌یه‌نن.
هه‌ڵبه‌زینی هه‌ژیر به‌ده‌م ئه‌و كهمانچهیهی مامۆستاكه‌یان ده‌یژه‌نی و ئه‌و گۆرانییه‌ی خۆی و هاوپۆله‌كانی ده‌یانهۆنییه‌وه دیمه‌نێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی دووباره بوویهوهی ئێره‌یه، له‌ده‌ستدانی چاوه‌كانی هه‌رگیز نه‌بووه‌ته رێگر له‌به‌ردەم درێژه‌پێدانی خوێندن و پێكه‌نینه‌كانی به‌ده‌م رۆژگارێكی سه‌خته‌وه.
له‌ناوه‌ڕاستی شاری هه‌ولێر قوتابخانه‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وتووه به‌ناوی "رووناكی نابینایانی هه‌ولێر"، ئه‌م شوێنه تایبه‌ته به خوێندنی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ژیان رێگه‌ی نه‌داوه تاسه‌ر چاوه‌كانیان بیناییان درێژه بكێشێت، لێره سه‌رباری هه‌موو شت پێكه‌نین و قسه‌خۆشه‌كانی ئه‌و قوتابیانه و بزه‌ی سه‌ر لێوه‌كانیان ده‌یان چیرۆكی نهگوتراویان لێ ده‌چۆڕێت، به‌ڵام هێشتا حه‌زییان لهگهمهكردنه له‌گه‌ڵ ژیان، ئاره‌زووی یارییه‌كانی نێو حه‌وشه و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی مناڵانه‌یه، ئێره پڕه لهبهرائهتی ئه‌و منداڵانه‌ی هێشتا خه‌ونه‌كانیان وه‌كو خۆیان گه‌وره نییه، هێشتا بزهكانیش زیندوون.
په‌یمانگه‌ی رووناكی نابینانی هه‌ولێر په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ته به خوێندنی نابینایان و كه‌م بینایان، له‌ساڵی 1980 دامه‌زراوه، یه‌كه‌مین په‌یمانگه‌ی هاوشێوه‌ی خۆیه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، پاش ئه‌م له پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك له پاش ساڵی 2012ه‌وه په‌یمانگه‌ی له‌شێوه‌ی ئه‌م دامه‌زرێنراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی رووناكی نابینانی هه‌ولێر، حه‌سه‌ن یوسف بیرێژی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو زانیاریی له‌سه‌ر په‌یمانگه‌كه خسته روو و گوتی "په‌یمانگه‌كه‌مان تایبه‌ته به نابینایان به‌گشتی و كه‌م بینایان، له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه تا پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت، مه‌رجی وه‌رگرتنی قوتابی له‌لای ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌یه قوتابی نابینا یان كه‌م بینا بێت، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌و قوتابییه هیچ كهمئهندامییهكی دیكه‌ی نه‌بێت وه‌كو مێشك یان بیستن یان قسه‌كردن، لێره ئه‌وانه‌ی وه‌رده‌گیرێن تا نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌وامی به‌خوێندن ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" شێوازی خوێندن له‌لای ئێمه بریتییه له‌وه‌ی تا چواری بنه‌ڕه‌تی به‌شێوه‌ی بڕایل كه خوێندن و نووسینی زبره ده‌بێت، دوای پۆلی چواره‌م یاریده‌ده‌رێكی دیكه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت كه بریتییه له ریكۆرده‌ر یان تۆماركه‌ر و كاسێت و میمۆری تا پۆلی نۆیه‌م، دواتر كه له پۆلی نۆیه‌م كه لێره ته‌واوده‌بن ده‌چنه پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی و ئیدی تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه ده‌بنه‌وه و له قوتابخانه‌كانی ئاماده‌یی چاوساغان له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن تا زانكۆ و ماسته‌ر و دكتۆرا".
گوتیشی "قوتابخانه‌كه‌مان تێكه‌ڵه له كچان و كوڕان، بۆ ئه‌مساڵ 104 قوتابییمان هه‌یه و ساڵانه ژماره‌كه له‌گۆڕاندایه، ساڵانه نزیكه‌ی 18 تا 19 قوتابیشمان ده‌چنه ئاماده‌ییه‌كانی چاوساغان، له‌باره‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندنیشه‌وه به‌گشتی ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌خوێندرێت ئێمه‌ش ده‌یخوێنین، جگه له هه‌ندێك بابه‌تی تایبه‌تمه‌ندی دیكه له نووسین و خوێندنی بڕایل كه شێوه‌یه‌كی تایبه‌ته به نابینایان، چاپ كه تایبه‌ته به نابینایان، كۆمپیوته‌ریش ده‌نگییه جه‌وزی پێده‌گوترێت و قسه‌كه‌ره، هه‌روه‌ها چه‌ند وانه‌یه‌كی دیكه وه‌كو گۆچان و میوزیك، هه‌روه‌ها له بابه‌ته‌كانی بیركاری و فیزیا و كیمیا و ئه‌وانه ده‌به‌خشرێن كه تایبه‌تن به‌چاو".
حه‌سه‌ن یوسف بیرێژی كه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌یه بۆخۆی له‌م په‌یمانگه‌یه قوتابی بووه، پاش تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كانی خوێندنی به‌سه‌ركه‌وتوویی و ته‌واوكردنی زانكۆ و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له ئه‌ده‌بی كوردی له‌ساڵی 2012 ئێستا قوتابیی دكتۆرایه له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و ده‌ڵێت یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی میرییشه كه نابینا بێت، ئه‌و سه‌باره‌ت به كتێب و پرۆگرامه‌كانی خوێندنیش زیاتر گوتی "پرۆگرامه‌كانی خوێندنمان هه‌مان پرۆگرامی په‌روه‌ده‌یه، به‌ڵام كتێبه‌كانی ئێمه بڕایل ئه‌وه‌ی زبره، بۆ خۆمان به‌دوو شێوه چاپی ده‌كه‌ین، به‌شێكیان به چاپخانه كه زۆر ساده و ساكار و تاكه‌كه‌سین چاپی ده‌كه‌ین، به‌شێكیشیان به كۆمپیوته‌ر چاپیان ده‌كه‌ین، له‌مباره‌یه‌وه تا ئێستا پشتمان به‌خۆمان به‌ستووه".
له‌كاتی پشووی نێوان وانه‌كاندا له‌م په‌یمانگه‌یه جه‌نجاڵییه‌كی زۆر هه‌یه، هاموشۆی قوتابییه‌كان و قاقایان هێنده‌ی دیكه كه‌شه‌كه‌ی بۆ خۆش كردوون، له‌پاڵ بوونی باخچه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێو په‌یمانگه‌كه، لێره ئه‌و قوتابییانه به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت به‌شی زۆریان له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی شوێن و پێگه‌كانی نێو په‌یمانگه‌كه به‌ئاسانی راهاتوون، بێ ده‌ستگرتن ده‌چنه شوێنه‌كانی خۆیان و هه‌ندێك جار هێنده وریا ده‌بینرێن كه ئه‌سته‌مه بزانێت كامیان نابینا و كامیان كه‌م بینان.
له په‌یمانگه‌ی رووناكی نابینانی هه‌ولێر خوێندن به‌زمانی كوردییه، ستافێكی زیاتر له 100 كه‌سی هه‌یه، 41 مامۆستا، 13 توێژه‌ری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی، 11 چاو‌دێر، چه‌ند كارگوزارێك ستافی به‌ڕێوه‌بردن و خۆیه‌تی و كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ش لێره هه‌ن.
په‌یمانگه‌كه تا ئێستا چه‌ند جارێك له كۆنمره‌ی ساڵانه‌ی كۆتاییدا قوتابییه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میش بوون له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر و هه‌موو كوردستانیش.
خوێندنی بڕایل كه زمانێكی جیهانییه و بۆ نابینایان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له‌م په‌یمانگه‌یه جێی گرنگییه و به‌شێكی وانهكانییان به‌م نووسینه ده‌نووسێت كه بریتییه له نووسینی زبر له‌سه‌ر كاغه‌ز و ناسینه‌وه‌ی پیته‌كان له‌رێگه‌ی به‌ركه‌وتنی پهنجهكانییانهوه.
داهێنه‌ری ئه‌و جۆره له نووسین هاوڵاتییه‌كی فه‌ڕه‌نسییه به‌ناوی لویس بڕایل رووداوێكی ژیانی وای لێ‌كرد له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا واته له ساڵی 1824 ئه‌م جۆره له نووسین دابهێنێت.
سه‌باره‌ت به گرفت و كێشه‌كانی په‌یمانگه‌كه، حه‌سه‌ن یوسف بیرێژی ده‌ڵێت "یه‌كێك له گرفته‌كانمان ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه ئه‌ویش هاتوچۆی قوتابیانه كه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ته، به‌ڵام هەموو ساڵێك گرفتمان بۆ دروست ده‌بێت له‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی پێده‌چێت پاش ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی خوێندن ئینجا پاس دابین ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "كێشه‌یه‌كی دیكه‌مان ئه‌وه‌یه له‌نێوان دوو بهرداشداین، له‌رووی سیسته‌مه‌وه پرۆگرامی خوێندنه‌وه سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ین، له‌رووی میلاكیشهوه سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیین، هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كی دیكه نه‌بوونی به‌شی ناوخۆییه كه پێشتر هه‌بوو ئێستا نزیكه‌ی 20 ساڵه داخراوه، بۆیه نابینا‌كان له سۆران له حاجی ئۆمه‌ران یان له رانییه بێبه‌شه له ئێره".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "گرفتمان زۆرن، به‌نموونه له وڵاتانی دنیا كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیی ئهپڵیكهیشن یاریده‌ده‌ره بۆ نابینا و ده‌بێته چاوساغ ئه‌وه باڵه‌خانه و شه‌قام و ئه‌وانه‌ش بۆ ئێمه ناشێن".
گوتیشی "له پاش چوونییان بۆ ئاماده‌یی له كاتی تاقیكردنه‌وه قوتابییه‌كانی ئێمه تووشی گرفت ده‌بنه‌وه له‌وانه پێویستییان به نووسه‌رێك هه‌یه بۆیان بنووسێـتهوه له كاتی وانەکاندا، به‌ڵام ئێمه ئه‌وانه‌شمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن بردووه كه وانه‌كانمان بۆ تۆماركردوون".
سه‌باره‌ت به درێژه‌پێدانی خوێندن له لایه‌ن قوتابییانی ئه‌وانه‌وه له زانكۆكاندا ده‌ڵێت "زانكۆ خه‌ڵكێكی هۆشیارتری تێدایه و باشتر له نابینا تێده‌گات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیسان بێ گرفت نییه، به نموونه بۆ نووسینی ماسته‌ر و شت سه‌دان سه‌رچاوە و شتی وا هه‌یه كه ده‌بێت تۆماری بكه‌یته‌وه و دوای به‌كاری بهێنیته‌وه".
مامۆستا حه‌سه‌ن یوسف بیرێژی له‌كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی به‌هاوكاری ستافه‌كه‌ی كه زۆر هاوكارن بۆ راگرتنی قوتابخانه‌كه توانیویانه به‌ره‌و ئاستی باش بچن و ئومێدی زیاتریشیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده باسی له‌وه‌كرد كه چه‌ندین كه‌موكورتی له په‌یمانگه‌كه‌یان هه‌یه وه‌كو هۆڵی تایبه‌ت به وه‌رزشی نابینایان، ئامێری وه‌رزشی تایبه‌ت به‌وان، به‌ڵام ده‌شیگوت كه له ده‌ره‌وه‌ی پهیمانگهكهش زۆر شت هه‌ن كه له‌كاتی دروستكردنییاندا وه‌كو رێگه‌وبان و باڵه‌خانه و ترافیك و شتی دیكه‌ش ره‌چاوی ئه‌وان ناكرێت.
بۆ هه‌ژیر كه زوو زوو ده‌هاته پێش زوومی كامێراكانی ئێمه ئه‌م په‌یمانگه‌یه ئه‌و به‌خششه پڕناكاته‌وه كه لێی بێبه‌شه كه بیناییه، به‌ڵام ئه‌و ده‌یگوت زۆر دڵییان به‌وه خۆشه ئه‌م په‌یمانگه‌یه بووه‌ته ئومێدێك بۆ ئه‌وه‌ی له زۆر شت له‌نێویاندا خوێندن بێ به‌ش نه‌بن، ئه‌مه بۆ زۆرێكی دیكه‌ش له هاوڕێیه‌كانی هه‌مان شته كه ئه‌م په‌یمانگه‌یه دڵنه‌واییه‌كی باشه بۆ ئه‌وان و به‌خته‌وه‌رییان ده‌كات.