Abdullah Söylemez
02 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2023
ئاگری - AA
دۆڵی موراد کە درێژییەکەی چەندین کیلۆمەترە و دەکەوێتە قەزای دیادین سەربە پارێزگای ئاگری لە وەرزی بەهاردا سپیی پۆشی.
دۆڵەکە کە بە ناوی رووباری مورادەوە ناونراوە کە یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی رووبارەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، هەموو وەرزێکی ساڵ پێشوازیی لە سەردانیکەرانی دەکات.
دۆڵەکە کە پانییەکەی ١٥٠ مەترە بە پرد و تاڤگە و بەردەڵانەکانی لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا سەرنجی خەڵکی بەگشتیی و فۆتۆگرافەران و سروستدۆستان بەتایبەتی بۆ لای خۆی رادەکێشێت.
بەهۆی ئەو بەفرەی لە وەرزی بەهاردا لە ناوچەکەدا باری، دۆڵەکە سپیی پۆشی.
دۆڵەکە و دەوروبەری کە بە بەفر داپۆشراوە، لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە بە درۆن وێنەی گیرا.