Mesut Varol
02 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2023
وان/بەدلیس – AA
رێگای ١٥٥ ناوچەی نیشتەجێبوون لە کۆی ئەوی ١٦٣ ناوچانە کرانەوە کە بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە لە پارێزگاکانی وان و بەدلیس داخرابوون.
گەورەشارەوانیی وان رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی کە ناوچەکەی گرتبوویەوە، رێگای ٨٣ ناوچەی نیشتەجێبوون لەو پارێزگایە داخرابوون.
لە ئەنجامی هەوڵی تیمە پەیوەندیدارەکان رێگای ٧٥ ناوچەی نیشتەجێبوون کراوەتەوە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ کردنەوەی رێگای هەشت ناوچەکەی دیکە.
بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوە لە شارۆچکەی سارای سەربە پارێزگای وان، محەمەد ئاکن بە ئاماژەدان بەوەی کە بەهۆی هەڵکردنی رەهێڵەوە رێگاکان زوو زوو دادەخرێن، گوتی: "مەترسی هەرەسهێنانی بەفر لەسەر ژمارەیەک لە رێگاکان هەیە. لە دۆخێکی سەختدا بەردەوامین لە راماڵینی بەفری کەڵەکەبوو".
بەڕێوەبەری کاروباری رێگاوبان لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوە دا رێگای ئەو ٨٠ گوندە لە پارێزگای بەدلیس کراونەتەوە کە بەهۆی بەفربارینەوە دوێنێ داخرابوون.