Sangar Hamad Azeez
07 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2015
لیژنەی داکۆکی کردن لە مافەکانی بەکاربەر لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لێکۆلینەوە لە پرسی ئاراستەکردنی مووشەکەکانی رووسیا بۆسەر سووریا بەسەر کایەی ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا دەکات.
لە لێدوانێكی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئەندامی لیژنەكە محەمەد ئیلخانی گوتی: "ئەگەر رێككەوتنێك لە نێوان رووسیا و سووریادا هەبێت ئەوا كێشەی ئێمە نییە. رووسیا هاوسێی ئێمە نییە. هێرشەكانی رووسیاش بۆ نێو سووریایە، هێچ پەیوەندیەكیشی بە عێراقەوە نییە، بەهۆی مووشەكەكانی رووسیاوە چەندین كۆمپانیای هێلی ئاسمانی دووچاری زیان بوون، دەبوایە لانیكەم ٢٤ سەعات زووتر هەواڵی ئەوەمان پێ بدەن كە فڕین رابگرین كەچی یەك سەعات زووتر پێیان راگەیاندین".
ناوبراو گوتی: "لە نزیكەوە سەردانی كۆمپانیاكانی هێلی ئاسمانی دەكەین و لەو زیانانە دەكۆڵێنەوە كە دووچاری هاتوون".
محەمەد ئیلخانی گوتی: "مووشەكەكانی رووسیا هەڕەشەن بۆسەر كۆمانیاكانی هێلی ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان و هەروەها ئەگەر بێت و بە هەڵە مووشەكێك بكەوێتە خوارەوە زیانێكی زۆر بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت".