Rıdvan Korkulutaş
26 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2021
بینگۆل – AA
پاییز به ئاوێزانكردنی ره‌نگه‌كانی سه‌وز و سوور قه‌زای یه‌دیسو سەربه پارێزگای بینگۆلی خه‌مڵاندووه.
له‌گه‌ڵ هاتنی پاییزدا، سروشتی دڵڕفێنی ده‌ورووبه‌ری رووباری په‌ری له قه‌زای یه‌دیسو كه ١٣٠ كیلۆمه‌تر له شاری بینگۆله‌وه دووره، به جۆرێكی دیكه ده‌نوێنێت.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له رێگای درۆنه‌وه تۆمار كراون، بینینی مهڕدران له‌نێو سروشتی دڵڕفێنی پاییزدا له‌گه‌ڵ مه‌ڕوماڵاته‌كانیان له‌سه‌ر رێگای یه‌دیسو و كارڵیئۆڤا جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه.