Bayram Altuğ
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
جنێڤ - AA
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند ئه‌و كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌ی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بكرێت، به‌هۆی ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی مۆڵه‌تی گه‌یاندنی به "ئارامی" و "بێ به‌ربه‌ست" نه‌توانرا به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌ڕێ بكرێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی دوێنێ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس بانگهوازیكرد بۆ رێگه‌دان به تێپه‌ڕبوونی كاروانه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی رژێمه‌وه ئه‌مڕۆش نه‌توانرا هاوكاریه مرۆییه به‌په‌له‌كان بگه‌ێنرێنه غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری فەرمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مڕۆ نه‌یانتوانی بچنه غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه. به‌ڵام ئاماده‌ن بۆ ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ لێقه‌وماوان له دوما و ناوچه گه‌مارۆدراو و سه‌خته‌كانی سووریا".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا دووباره بانگه‌وازی ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌یاندنی یارمەتییە مرۆییەکان به "ئارامی" و "بێ به‌ربه‌ست" كراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی كاروانه‌كان به‌ره‌و غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌ڕێ بكرێن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی، به بڕیارێك كه له 24ی شوباتدا ده‌ریكرد داوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی كرد بۆ هاووڵاتیانی سڤیل له سه‌رتاسه‌ری سووریا به‌تایبه‌تی غوته‌ی رۆژهه‌لات. به‌ڵام چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی به‌نادیاری هێشته‌وه.