Hacer Başer
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
تەرابلوس - AA
هێزە دەریاییەکانی سەر بە حکوومەتی هاوپەیمانی نیشتمانی لیبیا، ٢٣٧ کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی شاری زاویە لە خنکان رزگار کرد.
لە راگەیەنراوێکی هێزە دەریاییەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە لە دوو بەلەمی چووپدا، ٢٣٧ کۆچبەری نایاسایییان لە خنکان رزگار کردووە کە ٤٤یان ئافرەت و حەوتیان منداڵن.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، یارمەتیی مرۆیی و خزمەتگوزاری تەندروستیش بۆ کۆچبەرە نایاساییەکان دابین کراوە، جگە لە دوو بەنگلادیشی، سەرجەم کۆچبەرەکانی دیکە هاووڵاتی ژمارەیەک وڵاتی کیشوەری ئەفریقان.
بە پێی سەرچاوە فەرمییە نێودەوڵەتییەکان، کۆچبەری ٢٤ وڵات لە لیبیان و لەسەدا ٩٥یان لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە هەوڵ دەدەن بگەن بە ئەورووپا.