Necat Hazar,Sayim Harmancı,Şener Toktaş,İbrahim Yaldız
21 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
وان - AA
لە شارەکانی وان، بەدلیس، هەکاری و مووش بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، رێگای ٣٦٢ ناوچەی نیشتەجێبوون بەڕووی هاتوچۆدا داخران.
لەمبارەیەوە شارەوانی وان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەهۆی بەفرەوە رێگای ١٢٨ ناوچەی نیشتەجێبوونی سەربە پارێزگاکە گیراون.
تیمەکانی شارەوانیش، بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگاکان.
- هەکاری
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراوە، تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان بەزووترین کات.
هەروەها بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، رێگای هاتوچۆی ٥١ گوند لە پارێزگای هەکاری بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
- بەدلیس
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوە کرد کە رێگای ١١٦ گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
ئومیت کورتکان ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکان بەردەوامن لەسەر کارەکانی راماڵینی بەفری سەر شەقام و رێگا و بانەکان.
قایمقامی قەزای موتکی-یش بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بۆ ماوەی یەک رۆژ پشووی لەتەواوی قوتابخانەکانی قەزاکە راگەیاند.
- مووش
سكرتێری فهرمانگهی تایبهتی پارێزگای مووش، شێخموس یهنتوریش رایگهیاند، به ههمان هۆیهوه رێگای ٦٧ گوند لهو پارێزگایه داخراون.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە تیمه پهیوهندیدارهكان ههوڵهكانیان چڕ كردووهتهوه بۆ راماڵینی بهفری كهڵهكهبووی سهرشهقامهكان و كردنهوهی رێگاكان بهڕووی هاتوچۆدا.