Ali Makram Ghareeb
09 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2022
کەرکووک - AA
لە شاری کەرکووک خەڵک بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان روویان لە مزگەوتەکان كرد.
تورکمان، کورد و عەرەب کە بۆ نوێژی جەژن هاتبوونە مزگەوتی ئاڤجی لە گەڕەکی موسەڵا، پێکەوە ریزیان بەست.
نوێژخوێنانی مزگەوتەکە، نزایان بۆ ئارامی و سەقامگیریی تەواوی جیهانی ئیسلامی، هەروەها بۆ ئاسایشی ژیان لە عێراق و کەرکووک کرد.
ئیمامی مزگەوتی ئاڤجی، شێخ عادل مەحمود، له گوتاری جهژندا، ئاماژەی بەوە دا کە ئایینی ئیسلام لەسەر بنەمای ئاشتی، خۆشەویستی، برایەتی و تەبایی دامەزراوە، هەروەها نزای بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان کرد.