İnci Gündağ,Muhammet Ali Kemal
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
لەندەن - AA
نمایشی کردنەوەی ''هەفتەی مۆدا محافزکارەکان لە لەندەن'' کە چالاکییەکە و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بواری مۆدای محافزکار، کۆدەکاتەوە، ئەنجامدرا.
لەو نمایشەدا کە لە ناوەندی پێشانگاکان و کۆنفرانسەکانی ئۆڵیمپیا لە خۆرئاوای لەندەن بەڕێوەچوو، کارەکانی دیزاینەرە تورکەکان لە بواری مۆدای محافزکاریدا، لە پاڵ کاری دیزاینەر و مارکە بەناوبانگەکاندا نمایشکران.
نمایشەکە کە نمایشکاری ئەمریکی باڵاپۆش، حەلیمە عەدەنی بە رەگەز سۆماڵی تێیدا بەشداریی کرد، بووە جێگەی بایەخی ئامادەبووان.
ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان و لەنێویشیاندا هونەرمەند و گۆرانیبێژە تورک و ئینگلیزەکان ئامادەی نمایشەکە بوون.