Bayram Altuğ,Muhammet Ali Kemal
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
مۆنتانا-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە کۆنفرانسی قوبرس کە لە سویسرا درێژەی هەیە وێڕای ئاماژەدان بەوەی تورکیا هەڵوێستێکی نیازپاکانە و نەرمی نواندووە لەو بارەیەوە، راشیگەیاند ''ئەمە پێویستە وەڵام بدرێتەوە. بە داخەوە تا ئێستا هەڵوێستێکی ئەرێنیمان لە لایەنی بەرامبەر نەبینیوە. لەوانەیە نیگەرانیی دیکە هەبێت. تەنانەت ئەوەمان لێبینین کە ژمارەیەک بەڵگەنامەیان دزە پێکردبوو، کە لەگەڵ سەرڕاستیدا نایەتەوە یەک''.