Muhammet Kurşun
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
تاران-AA
جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران، مه‌جید چه‌گینی ئاشكرای كرد، بڕی ئه‌و گازه سرووشتییه‌ی له وڵاته‌كه‌ی به‌كارهێنراوه، یه‌كسانه به بڕی ئه‌و گازه‌ی له ١٢ وڵاتی ئه‌ورووپا به‌كارده‌هێنرێت.
مه‌جید چه‌گینی له لێدوانی‌دا بۆ میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی، زانیاریی له‌باره‌ی بڕی به‌كاربراوی گازی سرووشتیی له وڵاته‌كه‌ی داوه.
چه‌گینی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئێران له له رووی دابین كردنی گازی سرووشتییه‌وه له پله‌ی سێیه‌مدایه، له‌دوای هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، رووسیا و چینه‌وه زۆرترین وزه به‌كار ده‌بات و رایگه‌یاندووه:
"بڕی ئه‌و گازه سرووشتییه‌ی كه له وڵاته‌كه‌ماندا به‌كار ده‌برێت، یه‌كسانه به‌و بڕه‌ی له ١٢ وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاتی ئه‌ورووپا به‌كار ده‌برێت. ئه‌م ژمارانه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه بۆچی نیگه‌رانییه‌كانمان له‌باره‌ی به‌كاربردنی وزه و به‌تایبه‌تی گازی سرووشتیی هه‌ڵكشاوه".
جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران باسی له‌وه‌ش كردووه، له وڵاته‌كه‌ی ٢٥ ملیۆن هاوبه‌شی گازی سرووشتی هه‌ن و به‌راورد به ساڵی رابردوو، به‌كاربردنی گازی سرووشتی ٩٠ ملیۆن مه‌تر سێجا زیادی كردووه و بووه‌ته ٤٨٠ ملیۆن مه‌تر سێجا.