Dilara Zengin Okay
30 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2022
واشنتۆن-AA
ئیدارەی ئەمریکا هەشت کۆمپانیای تێوەگلاو لە فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێرانی به باشوور و خۆرهەڵاتی ئاسیا، خستە نێو لیستی سزاکانییەوە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، سزاکان ئەو لایەنانە دەگرێتەوە کە ئاسانکاری بۆ بازرگانی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران دەکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە سزا بهسهر تۆڕیک لەو کۆمپانیایانەدا کە لە فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێراندا بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار بە دوای بەکارهێنەر لە باشوور و خۆرهەڵاتی ئاسیا تێوەگلاون، جێبەجێکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش هاتووە هەشت کۆمپانیا کە ئاسانکارییان بۆ گواستنەوە و حەواڵەکردنی دارایی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران كردووه، خراونەتە لیستی سزاکانهوه و ئەو کۆمپانیایانە ناوهندهكانیان لە ئێران، هۆنگ کۆنگ، هیندستان و ئیماراته.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویكردهوه، کە سزایان خستووەتە سەر دوو کۆمپانیای چینی کە خزمەتگوزاری عەمبارکردن بۆ نەوتی ئێران و گواستنەوەی بۆ بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران دابین کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران لهرێگهی پێشێلكردنی رێككهوتننامهی ئهتۆمییهوه، بەرنامە ئەتۆمییەکی خێرا کردووە و رایگەیاند بەردەوام دەبن لە جێبەجێ کردنی سزا بەسەر فرۆشی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران.