Ebru Şengül Cevrioğlu
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٥٨ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٣ دۆلار و ٨٨ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٩٢ بەرزبووەتەوە و بە ٧٤ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧١ دۆلار و ٦١ سەنت فرۆشرا.
سەرەڕای چاوەڕوانییەکان لەبارەی ئەوەی کە حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی کۆرۆنا داخوازی لەسەر نەوت کەم دەکاتەوە، دابەزینی یەدەگی نەوتی خاو و بانزینی ئەمریکا زیاد لە پێشبینییەکان کاریگەربوون لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، یەدەگی نەوتی خاوی بازرگانیی لەو وڵاتەدا لە ھەفتەی رابردوودا، چوار ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل (١،١٪) کەمی کردووە و بووەتە نزیکەی ٤٢٨ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار بەرمیل. ئەوە لە کاتێکدایە چاوەڕوانی بازاڕ بەو ئاڕاستەیەبوو کە یەدەگەکان دوو ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل کەم بکەن.
لەو ماوەیەدا یەدەگی بانزینی ئەمریکا ٧٠٠ ھەزار بەرمیل (٠،٣٪) کەمی کرد و دابەزی بۆ ٢١٨ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل.
شارەزایان باس لەوە دەکەن ئەو بڕیارانەی کە لە کۆبوونەوەکەی لیژنەی بازاڕی کراوەی فیدراڵی ئەمریکا دەرکراون پشتگیری لە گەشەی ئابووریی دەکەن ئەوەش رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەبارەی خواست لەسەر نەوت.
باس لەوەیش دەکرێت، رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٦٨ سەنت بۆ ٧٤ دۆلار و ٧٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٢٦ سەنت بۆ ٧٤ دۆلار و ١٤ سەنت بمێنێتەوە.