Belgin Yakışan Mutlu
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبول - AA
ئه‌نجوومه‌نی سیاسەتی دراو له بانكی ناوه‌ندیی كۆماری توركیا، رێژه‌ی سووی لەسەر بنەمای کردارەکانی دووبارە کڕینەوە (REPO) بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ١٠٠ خاڵ کەمکردەوە و دایبه‌زاند بۆ لەسەدا ١٤.
بانكی ناوه‌ندیی كۆماری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی سو‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌نجوومه‌نی سیاسەتی دراو به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی، شه‌هاب كاڤچیئۆغڵو كۆبووه‌ته‌وه و بڕیاریداوه نرخی سو‌و لەسەر بنەمای کردارەکانی دووبارە کڕینەوە (REPO) له‌سه‌دا ١٥ بۆ لەسه‌دا ١٤ دابه‌زێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه جۆره نوێكانی په‌تا مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر چالاكی ئابووریی جیهانی زیندوو راده‌گرێت و نادیاریی زیاد ده‌كات و هاتووه "له چاره‌كی یه‌كه‌می ٢٠٢٢دا له نزیكه‌وه چاودێری كاریگه‌رییە كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌كرێت كه ده‌ركراون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردن لە ساڵی ٢٠٢٢دا، دەستمایەی هەژماری رۆییو زیاد بکات و هاتووه "به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به جێگیری نرخ له‌م قۆناغه‌دا، ده‌چینه ناو پرۆسه‌ی چاوخشاندنه‌وه به سیاسه‌تێكی گشتگیر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئهنجوومهنهکە بڕیاریداوە بە کەمکردنەوەی رێژەی سو‌و لەسەر بنەمای کردارەکانی دووبارە کڕینەوە (REPO) بە ١٠٠ خاڵی بنچینە بۆ ته‌واوكردنی به‌كارهێنانی كایه‌ی ئاماژه‌پێدراو به كاریگه‌رییه كاتییه‌كان كه بووه‌ته هۆی فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ.