Sarmand Hameed
22 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
هەولێر - AA
وه‌زیرى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان، ئاوات شێخ جەناب سه‌ردانى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیلی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگاکە، حه‌مید عه‌لى پێشوازى لێكرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەرێوەبەرایەتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییەکانى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل، مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌کەی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ کۆمەڵگاکە له نزیكه‌وه ئاگاداربوون بووە له كاروبارى كۆمه‌ڵگا و جموجۆڵى بازرگانى و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ و كواڵێتى كۆنتڕوڵى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى له‌م ده‌روازه‌یه‌وه دێنه نێو هه‌رێمى كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاوات شێخ جەناب و شاندى یاوەری و سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگاکە سه‌ردانێكى مه‌یدانى به‌شه‌كانى تاقیگه‌ى كۆمه‌ڵگا و پردى نێوان وڵاتى توركیا و هه‌رێمى كوردستانیان كرد.