Ebru Şengül Cevrioğlu
31 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠٧ دۆلار و ٠٦ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١١٤ دۆلار و ٨٠ سەنت و رۆژەکەی بە ١١١ دۆلار و ٤٤ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٢ــەوە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی له‌سه‌دا چوار دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ١٠٧ دۆلار و ٠٦ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٢ دۆلار و ٥٨ سەنت فرۆشرا.
هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا پلانی بۆ ئه‌وه داناوه بۆ چه‌ند مانگی داهاتوو تا ١٨٠ ملیۆن به‌رمیل نەوت بفرۆشێت له یه‌ده‌گی ستراتیجیی نه‌وت، كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له باره‌ی ئه‌و پلانه‌وه لێدوان بدات، پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، فرۆشتنی یه‌ده‌گی ستراتیجیی نه‌وت به‌م رێژه‌یه له‌وانه‌یه تا راده‌یه‌ك كاریگه‌ری بكاته سه‌ر دیاریكردنی نرخی نه‌وت تا ئاستێك.
زیادبوونی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سزایانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا به‌سه‌ر رووسیادا سهپاندوویانە و هه‌وڵدان بۆ رێگه‌گرتن له‌و رێگایانه‌ی له‌و كاریگه‌رییانه دهبوێردرێن، كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ستۆكهكانی ئه‌مریكا له‌وه زیاتر كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه هه‌فته‌ی رابردوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پێشووتر سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی بازرگانی كه‌م كرده‌وه له كاتێكدا چاوه‌ڕێ ده‌كرا یه‌ك ملیۆن و ٥٥٨ به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌هێزبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١٠٧ دۆلار و ٥٤ سەنت بۆ ١٠٨ دۆلار و ١٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١٠٥ دۆلار و ٧١ سەنت بۆ ١٠٤ دۆلار و ٥٠ سەنت بمێنێتەوە.