Zana Natık Kerem
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
ئیستانبوڵ ــ AA
بە ھۆی کەمبوونەوەی ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە ئەمریکا، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٧٢ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ سێشەممە پەیمانگای ئەمریکی (Petroleum Institute) ئاشکرای کردبوو کە نەوتی عەمبارکراو لە ئەمریکا لە کۆتا ھەفتەی رابردوودا، بە سێ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە.
لە کاتژمێر ٠٦:٢١ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٤٣ لەسەدا بەرزبوویەوە و ھەر بەرمیلێکی بە ٧٢ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەھەمانشێوە نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٦٧ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٤ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.