Muhammed Kılıç,Aynur Şeyma Asan
03 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2025
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە بەم زووانە، باجی گومرگیی بەسەر یەکێتیی ئەورووپادا دەسەپێنن.
دۆناڵد ترەمپ لە بنکەی ئاسمانیی "ئاندریوس" لە ماریلاند ویلایەتی ماریلاند لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەواناندا سەبارەت بەوەی کە ئایا ھاوشێوەی مەکسیک و کەنەدا، باج بەسەر وڵاتانی دیکەدا دەسەپێنن، ئەوا گوتی: "بە دڵنیاییەوە بەم زووانە، باجی گومرگیی بەسەر یەکێتیی ئەورووپادا دەسەپێنین، چونکە ئەوان سوودیان لێ وەرگرتووە، ئێمەش کورتھێنانی بازرگانییمان ھەیە کە بڕەکەی زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دۆلارە".
باسی لەوەش کرد کە یەکێتیی ئەورووپا "سنووری بەزاندووە"، جگە لەوەش یەکێتیی ئەوروویا بەرھەمە ناوخۆییەکانی ئەمریکا ناکڕێت.
ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سەپاندنی باج بەسەر کەنەدا و مەکسیک، ئەوا گوتی: " ئەوان قەرزاری ئێمەن و دڵنیام قەرزەکانمان دەدەنەوە".
ڕۆژی ١ی ئەم مانگە، کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە بەڕێژەی لە سەدا ٢٥ باجی گومرگییان بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوان لە مەکسیک و کەنەدا، ھەروەھا بەڕیژەی لە سەدا ١٠ بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوەکان لە چین، سەپاندووە.