Zana Natık Kerem
19 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار کرد.
لەئێستادا، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، بە ١٦٣ ھەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ یەکشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، بە ١٦٢ ھەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
بەشێک لە شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووریی، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەربە دینار بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێننەوە، یەکەمیان کەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، دووەمیان بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوە.