Zana Natık Kerem
19 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە دوو تیرۆریستی داعش لە ناوچەیەکی رۆژئاوای سەربە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە کوژراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دۆڵی حوران رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.