Emre Gürkan Abay
12 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2022
مۆسكۆ-AA
زیاده‌ی بازرگانی ده‌ره‌كی رووسیا له نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، بە رێژەی له سه‌دا ١٢٠ زیادی كردووه و بۆ ٢٣٨ ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی داتاكانی بانكی ناوه‌ندیی رووسیا، هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه له نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو بە رێژەی له سه‌دا ٢٨ زیادی كردووه و بووه‌ته ٤٨٣ ملیار دۆلار.
له هه‌مان ماوه‌دا هاورده‌ی رووسیا له‌سه‌دا ١٠ كه‌می كردووه و بووه‌ته ٢٤٥ ملیار دۆلار، به‌وشێوه‌یه‌ش زیاده‌ی بارزگانی ده‌ره‌كی وڵاته‌كه له سه‌دا ١٢٠ زیادی كردووه و وه‌ک ٢٣٩ ملیار دۆلار دیارییكراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی پێشبینییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی رووسیا، چاوه‌ڕان ده‌كرێت زیاده‌ی بارزگانی ده‌ره‌كی وڵاته‌كه، تا كۆتایی ساڵ ببێته ٢٤٣ ملیار دۆلار ئه‌گه‌ر تێكڕای نرخی به‌رمیلێک نه‌وت بریتی بێت له ٨٠ دۆلار.