Rawan Subhi Obaidullah
05 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2023
دھۆک - AA
لە دهۆک لقی بانکی بازرگانی عێراق کرایەوە.
لە رێوڕەسمێکدا کە هەریەکە لە پارێزگاری دھۆک عەلی تەتەر و چەند پەرلەمانتارێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادبوون، لقی بانکی بازرگانی عێراق کرایەوە کە چەندین خزمەتگوزاری بانکی پێشکەش دەکات.
بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی لقی دھۆکی بانکی بازرگانی عێراقی، ئەحمەد خەزرەجی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "لقی بانکی بازرگانی عێراقی لە شاری دھۆک، خزمەتگۆزاری بانکی پێشکەش بە دانیشتوان و دامودەزگاکانی حکوومەت و کەرتی تایبەت دەکات. ھاووڵاتیان دەتوانن هەژماری بانکی بکەنەوە بۆ ئەوەی لە خزمەتگۆزاری بانکەکەمان سوودمەند بن، ئێمە قەرزی بازرگانی دەدەینە کۆمپانیای بازرگانی، ھەروەها قەرز دەدەینە ھاووڵاتیان، حەواڵەی بانکیمان ھەیە و لە هەریەک لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانیش لقمان ھەیە".
بانکی بازرگانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، بانکەکە ٢٥ لقی لە سەرتاسەری عێراق هەیە، کە خزمەتگوزارییەکانی بانکی پێشکەش بە کۆمپانیا و تاک و دامەزراوە حکوومییەکان دەکات.
لە رێوڕەسمەکەدا پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر باسی گرنگی کردنەوەی لقەکەی بانکی بازرگانی عێراقی لە دھۆک کرد و رایگەیاند: "کردنەوەی لقی دھۆکی بانکی بازرگانی عێراقی خزمەتی زیاتر بە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای دھۆک دەگەیەنێت و کاریگەری ئەرێنی دەبێت بەسەر کاری بانکی لە ھەرێمی کوردستان".
تەتەر جەختی لەوەش کردەوە کە بۆیان گرنگە پەرە بە پەیوەندی بانکی و دارایی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش زۆر کار کراوە بۆ ئەوەی ژێرخانێکی دروست دابمەزرێندرێت بە تایبەت لە بانکە تایبەتەکان و گوتیشی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ کاری بانکی بازرگانی عێراقی رادەگەیەنێت، ھیوادارین بەشێوەیەکی باش خزمەتی ھاووڵاتییان بکات و ببێتە ھۆی بووژانەوەی کاری بانکی و دارایی لە ھەرێمی کوردستان".