Abdulhameed Husseın Karam
05 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دینار جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
لەئێستادا، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، بە ١٦٨ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی ٨٢ ملیۆن و ١٣٤ ھەزار و ٤٦٠ دۆلاری بۆ هەردوو مەبەستی حەواڵە و فرۆشی کاش خستووەتە بازاڕەوە.
ھەرچەندە رۆژی چواری ئەم مانگە بەھۆی کۆبوونەوەی نێوان شاندی بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووری، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێننەوە، یەکەمیان کەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، دووەمیان بردنی دۆلارە بە قاچاغ بۆ دەرەوە.