Firdevs Yüksel
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە یەکەم رۆژی کاردا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤١ دۆلار و ٢٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
رۆژی هەینیی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٢ دۆلار و ٧٤ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٢ دۆلار و حەوت سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٣وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢،٠٧ دابەزیوە و به ٤١ دۆلار و ٢٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٣٨ دۆلار و ٩٤ سه‌نت فرۆشرا.
هەڵکشانی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامە لە لاواز مانەوەی داخوازی بازاڕ لەسەر نەوت، ئەوەش بووەتەهۆی دروستبوونی کاریگەری لەسەر نرخەکەی.
بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز هۆپكینس، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا ٤٣ مليۆن کەسی تێپەڕاندووە.
هەروەها دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی لیبیا و نیگەرانیی لەبارەی زیادەی خستنە بازاڕەوە پشتیوانی لە دابەزینی نرخی نەوت دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە، ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا لە هەفتەی رابردوودا به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر شەش سەکۆ زیادی كردووه.
ئەو بەرزبوونەوەیەش ئاماژەیە بە بەرزبوونەوەی بەرهەمی نەوتی خاوی ئەو وڵاتە و زیادبوونی خستنەڕوو لە بازاڕی نەوتدا.
هاوکات لێدوانەکەی رۆژی هەینیی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەبارەی ئەگەری درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە گرووپی ئۆپیک پڵاس جێبەجێی دەکات، کاریگەری بەرچاوی لەسەر دابەزینی زیاتری نرخی نەوت هەبوو.
گرووپەکە کە لەئێستادا رۆژانە ٧،٧ ملیۆن بەرمیل کەمتر بەرهەمدەهێنێت و لە ٣٠ی تشرینی دووەم-یەکی کانوونی یەکەمدا کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو بڕی کەمکردنەوەیەی ساڵی داهاتوو جێبەجێی دەکات.
باس لەوەیش كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤١ دۆلار و ٢٠ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٢٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤١ دۆلار و ١٦ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ١٢ سه‌نت بمێنێته‌وه.