Yusuf Soykan Bal
20 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویكردهوه، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئیستانبوڵ بۆ ھەناردەکردنی دانەوێڵە، هەشت کەشتی دیکەی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە بەڕێکەوتوون.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: "گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە. ئەمڕۆش هەشت کەشتی دیکەی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە بەڕێکەوتوون".