Abdulselam Durdak
20 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2022
ئیستانبوڵ – AA
كۆمپانیای هواوی بە شێوەی ئۆنلاین لە کۆگاکەی ڤێرژنەکانی i9 و Intel i7 نەوەی ١٢ی لاپتۆپی نوێی MateBook 16s خستووەڕوو بۆ فرۆشتن.
كۆمپانیاكه لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، لەگەڵ زیادبوونی داواکاری لەسەر لاپتۆپی شاشە گەورە، توانا بەرز و کێش سووک، هواوی رۆڵی پێشەنگانە دەگێڕێت لە دیزاینکردن و بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە لاپتۆپەدا. ئەم جۆرە لاپتۆپانەیش بە شێوهیهك بەرهەم دەهێندرێن، کە بەبێ زیادبوونی کێشیان شاشەیان بە جۆرێک گەورە دەکرێت بتواندرێت تەواوی ئەو بوارانە لەخۆ بگرێت کە بەکار دەهێندرێن.
هواوی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی شاشە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت بۆ ئەوەی ببێتە پردی گرێدانی بەکارهێنەر لەگەڵ جیهانی دەرەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی نوێیش بە بەکارهێنەران، شاشەی گەورەتر بووەتە پێویستی؛ بەرهەمهێنەرانی ئەم کەرتە لاپتۆپی قەبارە بچووکتر، شاشە گەورەتر و کردەییتر بەرهەم دەهێنن. هواوی لە پیشەسازی PCیدا ئەو ئەزموونانە بۆ FullView Display بەکار دەهێنێت.
ئەم جۆرە لاپتۆپە جگە لەوەی شاشەی گەورەیە و چوارچێوەکەی بچووک کراوتەوە، هەروەها شاشەکەی کوالێتی بینینی لە ئاستی پڕۆفیشناڵدایە و ئەزموونی بەکارهێنانی شاشە لهرێگهی دهست و پهنجهوه (تهچ) و چەندین کارئاسانی نوێ پێشکەشی بەکارهێنەر دهكات.
نرخی ڤێرژنی Intel i7 نەوەی ١٢ی لاپتۆپی نوێی جۆری MateBook 16s بریتییه له ههزار و ٤٧٥ دۆلار و نرخی ڤێرژنی i9 نەوەی ١٢ی لاپتۆپی نوێی جۆری MateBook 16s به ههزار و ٦٤٠ دۆلار داندراوه. ئەو کەسانەی ئەو لاپتۆپە دەکڕن؛ Huawei MatePad T10S کە نرخی ٣٥٥ دۆلاره، جانتای لاپتۆپی Huawei CD و ماوسی بلوتوزی هواوی نەوەی دووەمیان بە دیاری پێ دەدرێت.