Emre Gürkan Abay
20 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2022
مۆسکۆ - AA
لە رووسیا پرۆژە یاسای زیادکردنی سزای زیندانی بۆ ئەوانەی لە خزمەتی سەربازیی هەڵدێن، لە باڵی خوارەوەی پەرلەمانی وڵاتەکە، دوما پەسەند کرا.
بەو پرۆژە یاسایەی لە دوما پەسەند کراوە، گۆڕانکاری جۆراوجۆر لە یاسای سزای سەربازییدا لە رووسیا كراوه.
بەپێی پرۆژە یاساکە، ئەو سەربازانەی خۆبەخشانە خۆیان رادەستی سوپای دوژمن دەکەن بە ١٠ ساڵ زیندانی، ئەوانەی لە کاتی جەنگدا تاڵانی دەکەن بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا دەدرێن، هەروەها ئەوانەشی لە خزمەتی سەربازیی هەڵدێن سزاکەیان لە پێنج ساڵەوە بۆ ١٠ ساڵ زیاد کراوە.