Ömer Tuğrul Çam
19 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2022
سترازبێرگ - AA
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لایەن ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشی رووسیا بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی لە ئۆکراینا ''کردەی تیرۆریستییە''.
ئورسولا ڤۆن دێر لایەن سەبارەت بە لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا دوا کە رۆژانی ٢٠-٢١ی تشرینی یەکەم لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی ئەورووپا لە شاری سترازبێرگ-ی فەڕەنسا، کۆدەبنەوە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لایەن لە سەرەتای قسەکانیدا، باسی لە هێرشەکانی رووسیا کرد لە ئۆکراینا و ئاماژەی بەوە کرد کە رووسیا ژێرخانی مەدەنی لە ئۆکراینا، بەتایبەتیش هێڵەکانی کارەبای کردووەتە ئامانج.
ڤۆن دێر لایەن ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمە لاپەڕەیەکی نوێیە لە جەنگەکەدا و گوتی: ''شیرازەی نێودەوڵەتی روون و ئاشکرایە. ئەمانە تاوانی جەنگن. کردنەئامانجی ژێرخانی مەدەنی بێبەشکردنی خەڵک لە ئاو، کارەبا و گەرمکەرەوە لە کاتێکدا زستان بەڕێوەیە، تەواو کردەیەکی تیرۆریستییە، پێویستە بەم شێوەیە ناوزەند بکرێت''.
دوێنێ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە لەو هێرشانەی هێزەکانی رووسیا لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە ئەنجامی دەدەن سەدا ٣٠ی وێستگەکانی کارەبای ئۆکراینا لەناوبراوە، ئەوەیش بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە بەشێکی زۆری وڵاتدا.