Mohammed Baqi Hussein
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچیه‌وه له 15ی ته‌مووزی برادوودا، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌ی وڵاتان له چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه، شه‌ش هه‌زار و 382 په‌یوه‌ندیی فه‌رمی له‌ئاستی باڵادا ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا خراونه‌ته‌ڕوو، له 15ی ته‌مووزی رابردووه‌وه تا ئێستا له‌ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا 36، له‌ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیراندا 42، له‌ئاستی وه‌زیراندا 234، له‌ئاستی په‌رله‌مانتاراندا 696 و له‌ئاستی به‌رپرسانی باڵای دیكه‌دا پێنج هه‌زار و 374 په‌یوه‌ندیی فه‌رمی ئه‌نجامدراوه.
به‌وپێیه له‌ئاستی باڵادا شه‌ش هه‌زار و 382 دیدار و په‌یوه‌ندیی فه‌رمی ئه‌نجامدراوه.
له‌و به‌رواره‌وه نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه و مه‌ترسییه‌كانیان بۆسەر وڵاتان خستووه‌ته‌ڕوو و تا ئێستا هه‌زار و 657 په‌یوه‌ندیی نووسراو و بینراویان ئه‌نجامداوه و 174 جار روونكردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیکەشەوە 403 وتار و نامه كه ورده‌كارییه‌كانی هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن فهتحوڵڵاچییهكانهوه ده‌خاته‌ڕوو، بڵاوكراوه‌ته‌وه.