Şükrü Gündüz,Muhammed Furkan Güneş,Halil İbrahim Sincar,Ahmet Işık,Rewa Mahmood Hasan
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
دیاربەکر - AA
لە شاری دیاربەکر، ماردین، باتمان، نوێژی غائب بۆ سەرۆکۆماری کۆچکردووی میسر، محەمەد مورسی ئەنجامدرا.
لە شاری دیاربەکر لە مزگەوتی گەورە، پێش ئەنجامدانی نوێژی غائب، موفتی شارەکە یاڤوز سەلیم قەرەبایر روونکردنەوەیەکیدا و، ئاماژەی بەوەکرد کە وەک هەرشوێنێکی دیکەی تورکیا، لە دیاربەکریش نوێژی غائب بۆ مورسی ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەومەبەستەش کۆبوونەتەوە.
دوای نوێژەکەش هەموولایەک نزایان کرد و، چەندین دروشم بەرزکرانەوە.
لە ماردینیش بە تورکی و عەرەبی سەڵڵا خوێندرا و، لە شارۆچکەی ئارتوکلو لە مزگەوتی فوئات یاغجی نوێژی غائب ئەنجامدرا کە تیایدا هاووڵاتییان، نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداربوون.
لە شاری باتمانیش لە مزگەوتی گەورەی شارەکە، بە ئامادەبوونی موفتی تورگوت ئەرهان، نوێژی غائب بۆ مورسی ئەنجامدرا.