Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر به‌ڕێگه‌ی دیموكراسی، محه‌مه‌د مورسی رایگه‌یاند "له هۆڵی دادگا كۆچی دوایی كرد. داوای لیخۆشبوونی بۆ ده‌كه‌ین له خوا. خوازیاربووین محه‌مه‌د مورسی له چوارچێوه‌ی سه‌ركۆمارێك به‌خاك بسپێردرێت، به‌ڵام به‌نهێنیی، به‌په‌له، ته‌نها هه‌واڵ به خانه‌واده‌كه‌ی درا و كاری به‌خاك سپاردنه‌كه‌ی ئه‌نجامدرا. ده‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه‌ڕوو كه ئه‌وە له رووی كولتووری دیموكراسی و باوه‌ڕمان و له رووی ره‌وشته‌وه به دروست نازانم".