Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
ئیدلب - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگه‌ی درۆنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی وێنه گرت كه تیایدا ئه‌مریكا سه‌رکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كوشت.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه له نزیك گوندی باریشا سەربە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا ئه‌نجامدرا، یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا به هێلیكۆپته‌ر دابه‌زینه شوێنه‌كه و ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرد.
ئاژانسی ئانادۆڵو به درۆن له ئاسمانه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی وێنه گرت كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی تیادا روویداوه.
له دیمه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه سێ خانوو خاپوور كراون و خیوەتەکانی ده‌ورووبه‌ری خانووه‌كه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
شوێنی رووداوه‌كه كه ده‌كه‌وێته نێو ژمارەیەک دار زه‌یتون، به هۆی بۆردومانه‌وه هه‌مووی بووه‌ته چاڵ.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی کە تیایدا به‌غدادی كوژرا شه‌وی پێشووتر ئه‌نجامدرا. له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌شت هێلیكۆپته‌ری ئه‌مریكا و دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئامانجێكیان له نزیك گوندی باریشا بۆردومان كرد. دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازان له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه دابه‌زینه خواره‌وه هێلیكۆپته‌ره‌كان شوێنه‌كه‌یان جێهێشت.
سه‌باره‌ت به ئۆپهرسیۆنهكه، دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند "بەرلەو ئۆپه‌راسیۆنه‌ی کە شه‌وی رابردوو له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ئیدلب ئه‌نجامدرا، ئاڵوگۆڕی زانیاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازییدا كراوه".
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه سه‌رکردەی داعش له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له سووریا كوژراوه.