Uğur Ulu
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
بورسا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێکخستنەکانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له بورسا، 26 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای بورسا، دوای به‌دواداچوون بۆیان ده‌ركه‌وت كه چه‌ند كه‌سێك له‌ناو رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاكییان ئه‌نجامداوه.
تیمه‌كان دوای ده‌ستكردن به‌كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوكاتیان بۆسه‌ر چه‌ند ناونیشانێكی دیاریكراو ئه‌نجامدا.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، 26 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران كه 12یان هەڵگری رەگەزنامەی سووریا بوون.
ئاماژه به‌وه كرا كه گومانلێكراوه سووریه‌كان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی كۆچی بورسا ده‌كرێن به مه‌به‌ستی سنوورداشكردنهوهیان و 14 گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه‌ش كاره‌كانی ئاسایش له‌باره‌یانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.