Mehmet Tosun
05 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2023
ئایدن-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له ئه‌ورووپاوه تا ئه‌مریكا، سه‌رجه‌م هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بخه‌نه‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٤ی ئایار و به‌وشێوه‌یه ئاڕاسته‌ی بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت، هه‌ر له‌ئێستاوه له‌هه‌وڵی چڕدان. هه‌ڵمه‌ته قێزه‌ونه‌كان له‌دژی من، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی "كۆبوونه‌وه‌ی لاوانی ئایدن" له زانكۆی عه‌دنان مه‌نده‌ره‌س، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا زۆرینه‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی كه رێكخراوی تیرۆریستیی جودایی‌خواز له سووریاوه تا باكووری عێراق هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندوون و چه‌كی داوه‌ته ده‌ستیان، ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٥-٢٠ ساڵاندایه و گوتی: "ئه‌م چه‌كانه ده‌ده‌یته ده‌ست ئه‌م لاوانه و ئه‌م لاوانه سه‌ربازه‌كانی من شه‌هید ده‌كه‌ن، تۆ بێ شه‌رم، بێ بێزاربوون، شان به‌شانی بارۆنهكانی قه‌ندیل ده‌گه‌ڕێیت".
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز رووینه‌داوه، ئه‌مڕۆش ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به ئێمه‌وه" و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوشان له‌گه‌ڵ توركیا و گه‌له‌كه‌یدا، له‌ڕووی سیاسه‌تی جیهانییشه‌وه گرنگن.

هه‌روه‌ها گوتی: "له ئه‌ورووپاوه تا ئه‌مریكا، سه‌رجه‌م هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بخه‌نه‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٤ی ئایار و به‌وشێوه‌یه ئاڕاسته‌ی بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت، هه‌ر له‌ئێستاوه له‌هه‌وڵی چڕدان. هه‌ڵمه‌ته قێزه‌ونه‌كان له‌دژی من، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یه".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد ئامانج له كرده‌كانی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له ژێر ناونیشانی ئازادی راده‌ربڕیندا، هه‌ر ئه‌مه‌یه و رایگه‌یاند:
"ئه‌و نیازه له پشت هه‌ڵمه‌تی ئاڕاسته‌كردن بێمتمانهییهوهیه كه هه‌وڵده‌درێت له‌باره‌ی وڵاته‌كه‌مانه‌وه درووست بكرێت. ئامانجی پیلانه شاراوه‌كان كه سێكته‌ری گه‌شتیارییمان ده‌كه‌نه ئامانج، هه‌ر ئه‌مه‌یه. پێكه‌وه چاودێریی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن مه‌به‌ست لێیان كاریگه‌ریی خستنه سه‌ر رای گشتیی توركیایه. رۆژه‌ڤی ساخته‌ی ئۆپۆزسیۆن چ له دژی ئێمه له‌باره‌ی كاندیدبوونمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار یان ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، پشتیوانییه له هه‌وڵه ده‌ره‌كییه‌كان".

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی داخستنی كۆنسوڵخانه‌كان له ئیستانبوڵ، رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان ئه‌مانه‌ی بانگ‌كرد، ئاگاداری پێدان. گوتی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن، به قورسی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. رۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی كابینهمان هه‌یه. له‌وێش بڕیاری پێویست ده‌ده‌ین".
