Murat Paksoy,Ramal Abdullah Mahmood
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداری دەکات له ئەنجامدانی نوێژی غائب لەسەر گیانی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر، محه‌مه‌د مورسی له دوای نوێژی عه‌سر له مزگه‌وتی فاتیح له ئیستانبوڵ.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له دوای نوێژی عه‌سر له مزگه‌وتی فاتیح له ئیستانبوڵ نوێژی غائب لەسەر گیانی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر، محه‌مه‌د مورسی كه دوێنێ هه‌واڵی كۆچكردنیمان پێگه‌یشت ئه‌نجام ده‌درێت. منیش به‌شداری له‌و نوێژه‌دا ده‌كه‌م كه بۆ شه‌هید مورسی برام ئه‌نجام ده‌درێت".