27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دەربارەی راگرتنی گازی سرووشتیی له ئێرانه‌وه رایگەیاند: "ئێران هیچ قه‌رزێكی لای ئێمه نییه، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م بانگه‌شانه درۆن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا باسی لە گرنگترین بابەتەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری تایبەت بە رەوشی ئێستای دایەوە.
ئه‌ردۆغان دەربارەی راگرتنی گازی سرووشتیی له ئێرانه‌وه رایگەیاند: "ئێران هیچ قه‌رزێكی لای ئێمه نییه، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م بانگه‌شانه درۆن".
لە بارەی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا-ئۆكرایناش، سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ردوو سه‌رۆك بخوازن، له وڵاته‌كه‌مان دیداریان بۆ سازده‌كه‌ین و ئه‌و رێگه‌یه سه‌رله‌نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ره‌و ئاشتی ده‌چێ. هیوادارام رووسیا هێرشی سه‌ربازیی نه‌كاته سه‌ر ئۆكراینا و رێگای داگیركردن نه‌گرێته‌به‌ر. هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه بۆ رووسیا و ناوچه‌كه‌شمان جووڵه‌یه‌كی عه‌قڵانی نابێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژەشی بەوەدا کە پێشنیازی جه‌هه‌په بۆ "هه‌ڵگرتنی مادده‌ی سووكایه‌تییكردن به سهركۆمار" به ته‌واوه‌تی نه‌نگییه، گوتیشی: "چوواندنی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری توركیا كه پێی ده‌ڵێین ماڵی گه‌ل، به 'گه‌وڕ'، سه‌رله‌به‌ری سووكایهتییكردنه به‌م گه‌له ئازیزه و بێ ئه‌ده‌بییه".
ئه‌ردۆغان لە بارەی سووكایه‌تییه‌كه‌ی سه‌ده‌ف كاباش-یش، رایگەیاند: "پایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كراوه‌ته ئامانج. ئێمه به‌رپرسیارین له‌پاراستنی شكۆی پایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشدا کە ره‌نگه سه‌ركۆماری ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ له سه‌ره‌تای شوباتدا سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌م سهردانهداش ره‌نگه قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئیسرائیل ده‌ست پێبكات.