Suat Öztürk,Rıdvan Korkulutaş,Fecri Barlık,Faruk Küçük,İbrahim Toprak
26 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2022
دیاربەکر - AA
بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و بارینی بەفرێکی زۆر لە پارێزگاکانی ئەلعەزیز، بینگۆل، سێرت، شرنەخ و باتمان رێگای ھاتوچۆی ٣٦٧ ناوچەی نیشتەجێبوون داخران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری رێگا و گەیاندنی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای ئەلعەزیز لە خۆرھەڵاتی تورکیا وەرگیراوە، رێگای گەیشتن بە ٤٨ گوندی سەربە ناوەند و لە قەزاکانی؛ باسکیل ٣٠ گوند، ئاریجاک چوار گوند، مادەن ٢٤ گوند، کاراکۆچان شەش گوند، کەبان شەش گوند، کۆڤانجیلار ١٨ گوند، پاڵو ٣٢ گوند و سیڤیریجە ٢٨ گوند داخراوە.
تیمەکان لە ھەوڵی کردنەوەی رێگا داخراوەکاندان.
- بینگۆل و سێرت
بەھۆی خراپیی کەشوھەواوە رێگای ھاتوچۆی ١٦ گوندی سەربە سەنتەری پارێزگاکە و ٥٥ گوندی سەربە قەزاکانی ئاداکڵی، گەنج، کارلیئۆڤا، سۆڵھان و یایلادەرە داخراون.
ھاوکات لە پارێزگای سێرت باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا، بەھۆی بەفربارین و کڕێوەوە رێگای ١٣ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە.
تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگاکە، سەرقاڵی کردنەوەی رێگا داخراوەکانن.
- شرنەخ و باتمان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای شرنەخ باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا وەرگیراوە لە ئێوارەی دوێنێوە بەفربارین لە سەنتەری شارەکە و قەزای بەیتولشەباب بەردەوامە.
تیمەکانی شارەوانی لە ئێوارەی دوێنێوە بەردەوامن لە پاککردنەوە و کردنەوەی رێگاکانی شارەکە.
ھاوکات لە پارێزگای باتمان باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا، بەفر رێگای ٤٠ گوند و ٤٣ ئاوایی داخستووە.
تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگاکە، بەبێ وچان سەرقاڵی کردنەوەی رێگا داخراوەکانن.