Muhammet Ali Kemal
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
-هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەپشتیوانیی وشکانیی و ئاسمانیی لە باکووری سووریا هەریەک لە سەوران، ئیحتیمالات، دابق، تولایلین، هاوار ئەلنەهر، ئەسەنبول، رەسم ئەلوەرد، ساڵحیە و حامدییەیان کۆنترۆڵکردەوە کە دەکەونە خۆرهەڵاتی مارع.
- بەکۆنترۆڵکردنی دابق لەلایەن سوپای سووریای ئازادەوە، رێگریی لەهەڕەشەی مووشەکیی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر تورکیا دەکرێت.
بەکۆنترۆڵکردنی دابق لەلایەن سوپای سووریای ئازادەوە، رێگریی لەهەڕەشەی مووشەکیی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر تورکیا دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن هێزەچەکدارەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە رۆژی 24ی ئاب بەمەبەستی لەناوبردنی هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان و لەسەروو هەموویانەوە رێکخراوی داعش و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکان و هەروەها پشتیوانییکردن لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لە رۆژی 55ەمینی ئۆپەراسیۆنەکەدا گرووپی ئەرکی تایبەت کە سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریان، بەپشتیوانیی وشکانیی و ئاسمانیی لە باکووری سووریا هەریەک لە سەوران، ئیحتیمالات، دابق، تولایلین، هاوار ئەلنەهر، ئەسەنبول، رەسم ئەلوەرد، ساڵحیە و حامدییەیان کۆنترۆڵکردەوە کە دەکەونە خۆرهەڵاتی مارع. هاوکات پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لەبۆمبی دەستکرد و مینی چێنراو، درێژەی هەیە. بەکۆنترۆڵکردنی دابق، رێگریی لەهەڕەشەی مووشەکیی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر تورکیا دەکرێت. تارادەیەکی باش ئاسایشی سنوورەکان لە کلیس و کاریکامش دەکرێت.
لەئۆپەراسیۆنەکەدا 70 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەچڕیی بۆردوومانکران و بەوشێوەیەش پشتیوانیی هێزەکانی سەربە سوپای سووریای ئازاد کرا. لەپێکدادانەکاندا ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش کوژران و لەریزەکانی ئۆپۆزسیۆنیشدا، 9 چەکدار گیانیان لەدەستدا و 24ی دیکەش برینداربوون.
هاوکات هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە دوو هێرشی ئاسمانییاندا بۆ سەر ناوچەی ئەسەنبول 6 چەکداری رێکخراوەکەیان کوشت و پێگەیەکی بەرگرییان خاپوورکردن.
لەدوای رزگارکردنی ناوچەکان، تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب، 2 مین و 6 بۆمبی دەستکردیان لەناوبرد و بەوشێوەیەش لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە تا ئێستا 31 مین و هەزار و 186 بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە.
هەر لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن توانیویانە رووبەری هەزار و 220 کیلۆمەتر دووجا کۆنترۆڵبکەنەوە.