Abdullah Shukur
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
قودس - AA
پۆلیسی ئیسرائیل بە بیانووی نەبوونی ڤیزا، رێگای نەدا ٩٠ ھاووڵاتی تورکیا سەردانی قودس بکەن کە بە رێگای نووسینگەی گەشتیاری تایبەت ھاتبوونە سەردانی ئەو شوێنە.
بەرپرسی نووسینگەی گەشتیاری سللا-ی تورکیا، موستەفا بیچکیئۆغڵو، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە، نزیکەی ٩٠ ھاووڵاتی تورکیا بە رێگای نووسینگەکەیان ویستوویانە سەردانی قودس بکەن، بەڵام لە فڕۆکەخانەی بان گوریۆن لە تەلئەبیب رێگریان لێ کراوە.
موستەفا بیچکیئۆغڵو راشیگەیاند کە، ئەو گرووپە گەشتیارەی تورکیا ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ و ٣٠ خوولهكی بەیانی لە شاری ئیستانبوڵەوە گەیشتوونەتە تەلئەبیب و، لە دوای کۆنترۆڵکرنی ڤیزا، رێگایان پێ نەدراوە بچنە ئیسرائیل.
ناوبراو بیانووی نەبوونی ڤیزای ئەو ھاووڵاتیانەی تورکیای رهتکردەوە و، رایگەیاند کە ھەروەکو پێشتر بەمەبەستی گەشتکردن بۆ قودس لە کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل ڤیزایان بە کۆمەڵ وەرگرتووە.
موستەفا بیچکیئۆغڵو ئاشکرایشی کرد کە، ئەگەر ڤیزایان نەبێت ئەوا ئەستەمە بتوانن تورکیا جێبھێڵن.