Sangar Hamad Azeez
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
سه‌ركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌و پرۆژانه‌ی ئیمه جێبه‌جێمان كردووه، ئه‌وان ناتوانن ته‌نانه‌ت خه‌یاڵیشی لێ بكه‌نەوە، جیاوازییهكهمان ئه‌وه‌یه. ئه‌وانه هێنده سووك و نزمن له ئه‌نجوومه‌نی گه‌وره‌ی كۆماری توركیادا (په‌رله‌مان) جوێنیان به سهركۆمار و په‌رله‌مانتاره‌كان دا. له‌واندا شتێك نییه به‌ناوی ره‌وشت، له‌واندا شتێك نییه به‌ناوی رێز، چونكه ئه‌وانه جه‌لادی شه‌ره‌فن".
سه‌ركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "سەیر بكه‌ن ئه‌وە ئێستا به كۆمه‌ڵ دێن و خۆیان ده‌ڵێن 'ئێمه‌یان فریو داوه. ئیمه ئێستا هاتووین'. گوتیان ' ئێمه ده‌ستمان بۆ ده‌ستی میهره‌بانی ئێوه راكێشا' ئه‌و كه‌سانه كه خۆڕاده‌ستكردنیان هه‌ڵبژاردووه له‌بری مردن، پێویسته ببنه نموونه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی له ناو رێكخراوه‌كه‌دا فریو دراون. كۆماری توركیا نیشانی دا كه چه‌نده میهره‌بانانه هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی چه‌كیان له دژی هه‌ڵگرتووه و بێ په‌نایی خۆی راده‌ست كردووه. باوه‌ڕی ئێمه ئه‌وه به پێویست ده‌زانێت".
ئه‌ردۆغان هاتە سەر باسی رێکخراوی پێکهاتەی هاوتەریب و گوتی: "گوتمان (رێكخراوی تیرۆریستی نایاسایی له‌ژێر په‌رده‌ی یاسادا)، پێشنیارمان كرد كه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی بناسرێن و پێشكه‌شی حكوومه‌تمان كرد، ئیستا له حكوومه‌تیشدا چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین و ئه‌وانه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی تۆمار ده‌كه‌ین".