Ramal Abdullah Mahmood
11 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە ئەو وەک تەیب ئەردۆغان سیستەمێکی بۆ خۆم ناوێت و گوتی: "خەمێکی وام نییە. دەڵێم 'با سیستەمێک بونیات بنێین کە داهاتووی ئەم وڵاتە رزگار بکات'. من تا سەر نامێنم، بەڵام سیستەم دەمێنێت. ئێمە خەمی ئەوەمانە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە پەخشی رادیۆیی Kral FM, TRT FM و ژمارەیەک رادیۆی ناوخۆیی تورکیا، وەڵامی پرسیارەکانی میدیاکار. گەزەگەن مهمەت-ی دایەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە گشتپرسی ١٦ی نیسان لە بارەی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستووری تورکیاوە تێدەپەڕێت و، گوتی: " من وەک تەیب ئەردۆغان سیستەمێکم بۆ خۆم ناوێت و خەمێکی وام نییە. دەڵێم 'با سیستەمێک بونیات بنێین کە داهاتووی ئەم وڵاتە رزگار بکات'. من تا سەر نامێنم، بەڵام سیستەم دەمێنێت. ئێمە خەمی ئەوەمانە. وەک ئەوەی بەردەوام دەیڵێم ئەوە پرسی تەیب ئەردۆغان نییە. ئایا بەڵگەیەکم بەدەستەوەیە بۆ من تا ١٦ی نیسان و ساڵی ٢٠١٩. بەردەوام ئەوە مەهێننە بەرباس. من بەو شێوەیەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووین دەژین. پێویستە بەشێوەیەک خۆمان ئامادە بکەین کە وەک ئەوەی لە جیهان هیچ نەمرین و لەوانەیە لەهەر چرکەساتێکدا بمرین. بەم جۆرەی کە هەموو چرکەساتێک لەوانەیە بمرین و وەک ئەوەی هیچ نامرین لەو پێگەیەی لێمی بەردەوام دەبین لە خزمەتکردن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە زانکۆیان لە شارەکانی هەکاری، ئیدر، قەرس و سێرت درووست کردووە و، گوتی: "ئەو ناوچانە پەراوێز خرابوون. بەر لە ئێمە ئەو شتانە نەکرابوون، ئێمە جیاکاریمان نەکرد".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لە بواری، دادوەری، تەندروستی و ئاسایشیش هەمان خزمەتگوزارییان پێشکەش کردووە و ژمارەی فڕۆکەخانەکانیان لە ٢٥ەوە گەیاندووەتە ٥٩ فڕۆکەخانە و گوتی: "بە مێشکی کێدا دەهات کە لە هەکاری فڕۆکەخانە درووست دەکرێت؟ ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە جیاکاریمان نەکردووە".