Cankut Taşdan,Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە-AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئەنقەرە، ١٠١ کەس دەستگیر کران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی یەکەی بەرەنگاری تیرۆر و یەکەی هەواڵگری و بە بەشداری هەزار و ٥٠٠ پۆلیس ئەنجام دراوە.
ئۆپەراسیۆنەکە بۆ سەر ٢٥٠ ناونیشان ئەنجام دراوە لە ناوەندی ئەنقەرە و شارۆچکەکانی سینجان، ئەستیمەسگوت و چابوک و توانراوە ١٠١ گومانلێکراوی داعش دەستگیر بکرێت.