Adem Balta,Abdullah Shukur
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
پەرلەمانی تورکیا - AA
فراکسیۆنەکانی ئاک پارتی، جەھەپە، مەھەپە و ئییی پارتی لە پەرلەمانی تورکیا راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا بانگھێشتی ئەمریکایان کرد کە بەزووترین کات ھەنگاوی پێویست بنێت بۆ رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا.
بە واژووی ھاوبەشی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی، ئاک پارتی، مەھمەت مووش و بریکاری سەرۆکی جەھەپە، ئەنگین ئۆزکۆچ و بریکاری سەرۆکی فراكسیۆنی مەھەپە، ئەرکان ئاکچای و بریکاری سەرۆکی ئییی پارتی، لوتفو تورکان راگەیەندراوێکی ھاوبەش بڵاوکرایەوە.
فراکسیۆنەکانی ئاک پارتی، جەھەپە، مەھەپە و ئییی پارتی لە پەرلەمانی تورکیا راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا بانگھێشتی ئەمریکایان کرد کە بە زووترین کات ھەنگاوی پێویست بنێت بۆ رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا.
لە راگەیەندراوی ھاوبەشی فراکسیۆنەکانی ئاک پارتی، جەھەپە، مەھەپە و ئییی پارتی لە پەرلەمانی تورکیادا ھاتووە: "سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی رێکخراوی تیرۆریستی لە ئەمریکاوە، بە بەکارھێنانی تاکتیکی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و ئەلقاعیدە، بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی بۆچوونە چەوتەکانی خۆی. ھەنگاونەنانی بەرپرسانی ئەمریکا لە بەرامبەر فەتۆ و سەردەستەکەی، فەتحوڵڵا گولەن، بە نەرێنی کاری لەسەر پەیوەندی متمانەکردنی نێوان ئەمریکا و تورکیادا کردووە. ئێمە وەک چوار پارتی نێو پەرلەمانی تورکیا، کاردانەوەی گەورەی نێو کۆمەڵگای تورک لەمبارەیەوە دەخەینەڕوو".