Sangar Hamad Azeez
18 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "هیچ بەرپرسیارییەتیەک لەسەر تورکیا نییە تا فشارەکانی پێ کەم بکاتەوە. ئەگەر لەدوای ئەوە بگەڕێیت کە کێ بەرپرسیارە، ئەوا تەنیا ئەڵمانیا بەرپرسیاری سەرەکییە. ئەڵمانیا کە تاکو ئێستا کێشەی سیاسەتی ناوخۆیی هەیە بە بیانووی هاوسۆزی کێشەکانی بۆ تورکیا و بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپایە گواستووەتەوە. ئەڵمانیا بووەتە وڵاتێک کە لەگەڵ رێککەوتنی یەکێتی ئەورووپا ناگونجێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای نوێژی هەینی سەبارەت بە پرسەکانی رۆژەڤ چەند روونکردنەوەیەکی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
سەبارەت بە روونکردنەوەیەکی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ لەبارەی یەكێتی گومرک ئەردۆغان گوتی: "هیچ بەرپرسیارییەتیەک لەسەر تورکیا نییە تا فشارەکانی پێ کەم بکاتەوە. ئەگەر لەدوای ئەوە بگەڕێیت کە کێ بەرپرسیارە، ئەوا تەنیا ئەڵمانیا بەرپرسیاری سەرەکییە. ئەڵمانیا کە تاکو ئێستا کێشەی سیاسەتی ناوخۆیی هەیە بە بیانووی هاوسۆزی کێشەکانی بۆ تورکیا و بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپایە گواستووەتەوە. ئەڵمانیا بووەتە وڵاتێک کە لەگەڵ رێککەوتنی یەکێتی ئەورووپا ناگونجێت".
ئەردۆغان ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئیسپانیای کرد و گوتی: "ئەم هێرشە ئیدانە دەکەین و هەڵوێستی ئێمەش لەبارەی داعش دەزانن. زیاتر لەوەی بە توندی ئیدانەی بکەین نەفرەتیشی لێ دەکەین و لە ناوەوە و دەرەوە زۆر بەجدی بەرەنگارییان دەبینەوە. وەک دەزانن لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا زیاتر لە سێ هەزار چەکداری داعشمان لەناو بردووە. لە وڵاتەکەشمان بەهەمان شێوە. بەڵام بەداخەوە رۆژئاوا هاوشێوەی تورکیا بە جدی ئەو رێوشوێنانە بەرامبەر داعش ناگرێتە بەر. هیوادارم لەمەودوا ئەوانیش هەنگاوی جدی بنێن و بەهەماهەنگی بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوەی داعش".
سەرکۆماری تورکیا تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا و گوتی: "ئێستا ئهڵمانیا بیر لهوه دهكاتهوه ههرچهنده زیاتر ئازاری توركیا بدهن، له ههڵبژاردنهكاندا كه 25-30 رۆژی دیكه بهرێوهدهچێت، SPD و كریستیانه دیموكراتهكان دهنگی زیاتر بهدهستدەهێنن. منیش به ههموو هاونیشتمانییهكانم له ئهڵمانیا دهڵێم، نهكهن بكهونه ههڵهوه و پشتگیری لهمانه بكهن، نه كریستیانهكان و نه SPD و نه پارتی سهوز. ئهمانه ههموویان دوژمنی توركیان. بهڵام پشتگیریی پێویستی ئهو پارتانه بكهن كه دوژمنایهتیی توركیا ناكهن. گرنگ نییه ببنه پارتی یهكهم و دووهم، ئێوه پشتگیرییان بكهن. چونكه ئهمه ئیدی شكۆی هاووڵاتیانی منه له ئهڵمانیا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێستا ئێمە ئەوەی لەسەرشانمان بێت لە رووی دیپلۆماتییەوە ئەنجامی دەدەین. ئێمە بە ئەرکی خۆمان هەڵستاین و لەمبارەیەوە داوای هەنگاونان لە ئەڵمانیا دەکەین. کاتێک ئەڵمانیا داوای هاووڵاتییانی خۆی لە ئێمە دەکات دەچێتە ناو هەڵوێستێکی جیاواز، ئێمەش داوای ئەو تیرۆریستانە دەکەینەوە کە لەوێن. سەرەرای ئەوەی ئەوان داوای تاوانبار دەکەن، ئێمە داوای تیرۆریست دەکەینەوە. من دۆسیەی چوار هەزار و ٥٠٠ تیرۆریستم داوەتە بەڕێز مێرکڵ. بەڵام ئەوان بە پیر ئەمەوە نەهاتن هێشتاش چاوەڕێین. ئێستا با بڵێین ٣-٤ کەسیان دەستبەسەرکراوە لای ئێمە بەردەوام داوای ئەوانمان لێدەکەنەوە. کە ئەوان داوای ئەو کەسانە لە ئێمە دەکەنەوە دەبێت ببوورن، ئەگەر ئەوان دادگایان هەیە ئێمەش دادگامان هەیە. دادگای ئێمە لەمبارەیەوە بڕیار دەدات، دوای ئەوەی دادگا بڕیار دەدات چی پێویست بێت ئەمە دەکەین".